ده‌سته‌ی نه‌زاهه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری ده‌رکرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێمانگه‌یشتوووه ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ده‌سته‌ی نه‌زاهه له به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت ده‌رکردوووه".
ناوبراو گوتیشی: "جبووری تۆمه‌تبار کراوه به‌وه‌ی سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر داوه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌ده‌ر له یاسا به‌كار هێناوه".
جوان حه‌سه‌ن ڕوونیشی کرده‌وه: "ڕۆژی چوارشه‌ممه 19-12-2018 دادگای که‌رکووک به پشت به‌ستن به فه‌رمانه‌که‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ناوبراو ده‌رکردوووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌که تازه ده‌رچوووه و ناوبراو پشووی وه‌رگرتوووه تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌کراوه و ده‌ستگیر نه‌کراوه".
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران