35 هه‌زار کۆچبه‌رى کورد له که‌مپه‌کانى یۆنان‌دا دۆخێکی ناله‌باریان هه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوار ئه‌نوه‌ر عه‌لی ڕێکخه‌ری پڕۆژه‌ى کۆچبه‌ر له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: هێشتا کاری زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت گه‌نج له مه‌ترسییه‌کانى ڕێگا و فێڵی قاچاخچی و ژیانى په‌نابه‌ریی تێبگات بۆیه سیمینارێک له‌باره‌ى هۆشداریدان له مه‌ترسییه‌کان و ڕه‌هه‌نده یاسایییه‌کانى کۆچ له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سلێمانی به‌ڕێوه چوو.
ناوبراو گوتیشی: به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان زیاتر له 60 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتکردنه‌وه‌دان ئه‌مه جگه له‌وه‌ى 35 هه‌زار کوردی هه‌رێمی کوردستان که زۆربه‌ى خێزانن له که‌مپه‌کانى یۆنان زیاتر له ساڵێکه گیریان خواردوووه و زیاتر له 500 کۆچبه‌ری کوردیش له سنووری بۆسنه و هه‌رسک له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی زستانی سارد و به‌فراوی ئه‌و وڵاته‌دان.
18ى کانوونى یه‌که‌مى هه‌موو ساڵێک وه‌ک ڕۆژى جیهانى کۆچبه‌ران ناسراوه و له جیهانیشدا دۆخى کۆچبه‌ران تاوتوێ ده‌کرێت، له عێراق و هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ قه‌یرانى دارایى لێشاوى ڕۆیشتنى هاووڵاتییان ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه و له ساڵى 2014شه‌وه نزیکه‌ى 14 هه‌زار و 500 کۆچبه‌رى عێراقى له هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه له ده‌ریاى سپى ناوه‌راست گیانیان له‌ده‌ست داوه و مه‌ترسییه‌کانى کۆچیش له ڕێگا و له کاتى گه‌شتنیشیاندا هه‌ر به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران