هۆشیار عه‌بدوڵڵا: گۆڕانكارییێکى ئه‌وتۆ له بودجه‌دا نه‌كراوه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هۆشیار عه‌بدوڵڵا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تىی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تى: "به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوووه، هیچ گۆڕانكارییێكی له نرخی نه‌وت و ڕێژه‌ی فرۆشتن و نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار نه‌كردوووه و نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی به 56 دۆلار و ڕێژه‌ی فرۆشتنی ڕۆژانه‌ی به 3 ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل هێشتۆته‌وه كه 250 هه‌زارى ده‌بێت هه‌رێم دابینی بكات و نرخی یه‌ک دۆلاریشی به هه‌زار و 182 دینار هێشتۆته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ندێک گۆڕانكارى پێشنیار كردوووه تایبه‌ت به هه‌رێم وه‌ک ماده‌ی 10 كه تایبه‌ته به شایسته‌كانی هه‌رێم به پێشمه‌رگه‌شه‌وه به‌ڵام جارێ دیار نییه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى چییه و ڕه‌شنووسه‌که هێشتا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه به‌ڵام گۆڕانێكی ئه‌وتۆ ڕوو نادات و له حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌شدا ئاسان تێناپه‌ڕێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه که ڕه‌شنووسه كۆنه‌كه، كه ئه‌م تازه‌یه‌ش له‌و ده‌چێت، هه‌م شیعه هه‌م سوننه هه‌م كورد دژی بوون، له‌وه ناچێت ئه‌و گۆڕانكارییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هیچ لایێكی كردبێت و بۆ هه‌رێم بابه‌تى ڕاده‌ست كردنی 250 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه به سۆمۆ، بنه‌ماى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت، بودجه هیچی تێدا سه‌وز نابێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران