سه‌زای ته‌مه‌لی: ئیتر كاتی هاتنی سیاسه‌تێكی نوێ له توركیایه
به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕایگه‌یاند: ئیتر كاتی هاتنی سیاسه‌تێكی نوێیه له توركیا و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسان لێک نزیک ببنه‌وه و دواجاریش دیموكراسی له توركیا سه‌ربكه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی سه‌ردانی شاری مووشی تورکیای كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په كۆ بوویه‌وه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له وتارێكدا كه بۆ ئامادهبوووانی حزبه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه کرد: به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئاداری ساڵی داهاتووش سه‌ر ده‌كه‌ون و له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌چنه ده‌سه‌ڵات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئامادهكارییێكیان ده‌ست پێكردوووه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران