خبر 2018-12-17 15:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی بڕیاری حەیدەر عەبادی سەبارەت بە فالح فەیاز هەڵدەوەشێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فالح فەیاز كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراقەوە لە پۆستەكانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دوور خرابوویەوە، جارێكی دیكە بە بڕیاری دادگا گەڕێندرایەوە بۆسەر ئەو پۆستانە.

کوردپرێس: لە راگەیێندراوێكدا كە لە لایەن نووسینگەی راگەیاندنی فالح فەیازەوە بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە دادگای فیدراڵ بڕیارەكەی حەیدەرعەبادیی بۆ دوورخستنەوەی فالح فەیاز هەڵوەشاندووەتەوە و كاندیدی وەزیری ناوخۆی گێڕاوەتەوە بۆ پۆستەكانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بە هۆكاری دەستكردن بە هەڵمەتی سیاسیی و خراپ بەكارهێنانی پۆستەكەی لە 31ی ئابی ئەمساڵدا فالح فەیازی لە كار دوورخستەوە.

فالح فەیاز لە كابینەی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی-دا كاندیدی هاوپەیمانی بینایە لە پەرلەمانی عێراق كە گرووپەكانی حەشدی شەعبی-شیان لە نێودایە.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.