لە ورمێ 210 کیلۆ مادەی هۆشبەر کەشف کرا
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری پۆلیسی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت لە دوو هەڵمەتی پۆلیسی ورمێدا دەست بە سەر 210 کیلۆگرەم مادەی هۆشبەری مۆرفیندا گیراوە.
کوردپرێس:
لیوا مەسعوود خوڕڕەم نیا بەڕێوەبەری پۆلیسی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو بارەیەوە وتوویەتی فەرمانبەری پۆلیسی ورمێ لە کاتی دەوریە لێدان لە نێو شاردا گومان دەکەن لە بارهەڵگرێک و پاش پشکنینی بارهەڵگرەکە 30 کیلۆگرەم مادەی هۆشبەری مۆرفین کەشف دەکەن و تاوانبارێکیش دەستبەسەر دەکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژی 20ی سەرماوەزیش پۆلیسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە جادەی میحوەری ورمێ بۆ تەورێز تیمێکی قاچاخچیی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کران و 180 کیلۆگرەم مادەی هۆشبەری مۆرفینیان لێ کەشف کرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران