کارناسێکی ئه‌منیی عێراق: ئامانجی ئه‌مریکا له دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نبار، گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارناسێکی ئه‌منیی عێراق ئامانجی ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی سه‌ربازی له ڕۆژئاوای ئه‌نبار به گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم حاج به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا له دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی سه‌ربازیی نوێ له ناوچه‌ی ڕمانه‌ی شاری قائیم له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌شته‌کانی پارێزگای ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و ڕێگری له نزیک بوونه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبیی عێراق به‌و ده‌شتانه‌یه به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌م کردنی زمینه بۆ هاتنه‌وه‌ی دووباره‌ی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق.
ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ زیادکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆی چڕ کردۆته‌وه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق به بیانووی هه‌بوونی مه‌ترسیی داعش له ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان عێراق و سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران