ئیره‌ج مه‌سجدی: ئێران ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رز بكاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی ئێران له به‌غداد رایده‌گه‌یه‌نێت که قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆری بازرگانیی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی له ساڵێكدا گه‌یشتوووه‌ته 10 ملیار دۆلار و ئێران ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رز بکاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیره‌جی مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غداد له میانی دیدارێكی ئابووریدا كه له به‌سره به‌رێوه‌چوو ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی هیواداره له سایه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوان عێراق و ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار به‌رز بێته‌وه.
باڵیۆزی ئێران له به‌غداد هۆكاری گه‌شه‌كردنی قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆری بارزگانیی نێوان عێراق و ئێرانی بۆ ئارامی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌ڕانده‌وه و وتی: سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراق كه به درێژاییی هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه سنوورێكی ئارامه و ڕۆژانه سه‌دان بارهه‌ڵگر له ڕێی 10 ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران