ئێزدییه‌كان شنگال به‌جێ ده‌هێڵنه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌هد حامد قائیمقامى قه‌زاى شنگال ئاشكرای كرد به‌هۆى بۆردومانه‌كانى توركیاوه دانیشتوانى شنگال ده‌ستیان به به‌جێهێشتنى قه‌زاكه كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قائیمقامى شنگال له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌یان خێزان له قه‌زاى شنگال ده‌ستیان به به‌جێهێشتنى گونده‌كانیان كردووه تا خۆیان له بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بپارێزن.
ناوبراو وتیشى هاووڵاتیان ناوبه‌ناو روو له چیاى شنگال ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه، هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراقیش لاوازه له‌وباره‌یه‌وه و هاووڵاتیانیش ده‌ترسن.
فه‌هد حامد ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانى په‌كه‌كه له شنگالدا نین و ئه‌وه‌ى هه‌یه له پێكهاته‌ى ئێزدیهكانه و یه‌كه‌ى پاراستنى شنگاله، بۆردومانه‌كانیش ته‌نها هاووڵاتیان ده‌كاته ئامانج و په‌یوه‌ندى به په‌كه‌كه‌وه نییه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران