فڕۆکە جه‌نگییەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەيان لە شنگال بۆردومان كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، پێنج بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌ی شلۆ و سه‌كینیێ له رۆژئاوای شنگال بۆردومان كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشو، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال ڕایگەیاند: "فڕۆکەکانی تورکیا پێنج بنکە و شوێنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی شلۆ و سەکینیێ لە رۆژئاوای چیای شنگاڵ کە هێزەکانی پەکەکه بە چڕی لەو شوێنانە هەیە بۆردومان کرد."
شەشۆ ئەوەشی وتووە: بۆردومانی تورکیا زیانی گیانیی هەبووە و بەم شێوەیە، نائارامی و نەسەقامگیرییێکی زیاتر بۆ رەوشی ژیان لە شنگاڵ بەرپا دەبێت.
ماوه‌یه‌كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن له دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستپێكردووه و بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش (نێوان باشوور و باكووری كوردستان) بۆردومان ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران