ئه‌ردۆغان بانگهێشتی به‌رهه‌م ساڵح-ی كرد بۆ ئه‌نقه‌ره
بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا، له رێگای باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز-ه‌وه بانگهێشتی سه‌رۆک كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح-ی كرد بۆ ئه‌نقه‌ره.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیح یڵدز له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه و بانگهێشتنامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ سەردان کردنی ئەنقەرەی بە سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یاندووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به خۆشحاڵی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح داوە به بانگهێشتنامه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رنجڕاكێشان بۆ په‌یوه‌ندییه مێژوویی و ریشهدارهكانی عێراق و توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كردۆته‌وه بۆ سوودگه‌یاندن به هه‌ردوو گه‌لی عێراق و توركیا.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران