زریانێکی بەهێز لە مەهاباد ڕووی دا
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ئیدارەی کەشناسیی مەهاباد وتوویەتی لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا زیرانێک بە خێراییی 52 کلۆمەتر لە کاتژمێردا ڕووی داوە.
کوردپرێس:
ئەردەڵان محەمەدپوور سەرۆکی ئیدارەی کەشناسیی شاری مەهاباد وتوویەتی زۆریانێکی بەهێز بەخێراییی 52 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا بە ناوچەی مەهاباددا تێپەڕیوە و پێشبینییش دەکرێت با و زریان لە 24 کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام بێت.
ناوبراو زیادی کرد چاوەڕوان دەکرێت زریان تا خێراییی 65 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا زیاد بکات و داوایشی لە هاووڵاتییانی ناوچەکە کرد ئەگەر زەروور نەبوو لە ماڵ نەیەنە دەرێ و ئوتۆمبێلەکانیان لە تەنیشت بینای نیوەکارەدا ڕانەگرن.
سەرۆکی ئیدارەی کەشناسیی مەهاباد ئەوەشی زیاد کرد کە پلەی گەرمیی هەوا لە ناوچەکە لە نێوان 9 بۆ 11 پلەی گەرمی بووە و لە سەرەتای یەکەم مانگی پاییزەوە تا 18ی سەرماوەز بڕی 70 میلی میتر باران لە مەهاباد باریوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران