ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ماده‌ى 140ى ده‌ستوور ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى كه‌ركووكی فیدڕاڵ ئاگادار ده‌كاته‌وه كاركردن به ماده‌ى 140ى ده‌ستوور ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م دادگاكانى سنووره‌كه‌ش له فه‌رمانه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی عێراق له‌باره‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق نووسراوێک ئاراسته‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى كه‌ركووكی فیدڕاڵى ده‌كات.
له به‌ڵگه‌كه‌دا جه‌خت له نووسراوێكیان ده‌كرێته‌وه كه له 9-8-2018 ده‌رچوووه و داواش كراوه سه‌رجه‌م دادگاكانی سنوورى پارێزگاى كه‌ركووک له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى كاركردن به ماده‌ى 140ى ده‌ستوور ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق تایبه‌ته به ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رژمێری كردن و ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌و ناوچه كوردستانییانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستانن و له سه‌رده‌مى به‌عسدا ته‌عریب كراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران