خوێندنى باڵاى هه‌رێم رێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ زانكۆكانى كۆمارى ئيسلامى واژو ده‌كات
بەشی ئێران- وه‌زيرى خوێندنى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێم، يوسف گۆران له‌گه‌ڵ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر كۆبوويه‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا بڕيار درا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پيشانگه‌يێک بۆ به‌رهه‌مى زانكۆ ئێرانييه‌كان بكاته‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكيش واژو بكه‌ن.
کوردپرێس: به‌شى راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رووني كردووه‌ته‌وه، يوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه باسی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانى له بواری خوێندنی باڵا كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووه‌ته‌وه، كه له هه‌وڵه‌كانيان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرداوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بڕیار درا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێككه‌وتنامه‌یێک له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران ئیمزا بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی ناساندنی توانای زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كراوه بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا بكرێته‌وه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران