خبر 2018-12-11 13:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا هەوڵی گەڕاندنەوەی داعش بۆ عێراق دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی خەڵکی سووریا لەبارەی هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی داعش بۆ عێراق هۆشدار دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەلستوف لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وێڕای هۆشدار لەبارەی هەوڵی گەڕاندنەوەی داعش بۆ عێراق لە لایەن ئەمریکاوە وتی: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونەتە سەرپەنای ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش.

ناوبراو ڕاشیگەیاند هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا و یارمەتیی ڕەژیمی زایۆنی و سعوودیا هەوڵی گەڕاندنەوەی داعش دەدەن بۆ عێراق و جووڵەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆ دروست کردنی ڕێڕەویێکی ئەمنە بۆ ئەندامانی داعش کە ئەوەش بۆتە هۆی نیگەرانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.