خبر 2018-12-11 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەجین شەڕێکی قورس لە نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕوویدا

بەشی سووریا- هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەتەکانی داعش لە دەوروبەری نەخۆشخانەی هەجین ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەوشەڕەدە بە لانی کەم ٥٠ چەتەى داعش کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە سەربازییەکانی ناوهێزەکانی سووریای دیموکراتئاشکرایان کرد، لە چوارچێوەی "شەڕی نەهێشتنی تیرۆر" لە شارۆچکەی هەجین-ی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەو شارۆچکەیە ڕوویداوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، لە پێکدادانەکاندا لانی کەم ٥٠ چەتەی داعش کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکی دۆشکای تەقێندراوەتەوە، چەتەکانی داعش هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرش بکەنە سەر پێگەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان تێکشکێندراون.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا، تیمی پووچەڵ کردنەوەی مین وتەقەمەنی قەسەدە ، ١٥ مینی چێندراویان پووچەڵ کردەوە.

سەرچاوە: هاوار نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.