ئێران داوا له ڕێکخراوه‌کانی که‌رتی تایبه‌تی هه‌رێم ده‌کات داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌مریکا تۆمار بکه‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدوڵڵا مه‌سعوودیان، سهركونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له میانی به‌شداری كردنی له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی هاوبه‌ش له نێوان (زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كوردستان- سنه) كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت وتی: گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران هۆكاره بۆ په‌کخستنی كار و جووڵه‌ی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستاندا و توند كردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ش چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش بۆ وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: داواكارم ڕێكخراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا تۆمار بكه‌ن ده‌رهه‌ق به په‌کخستنی جووڵه‌ی بازرگانی و ئابووری هه‌رێم كه به‌هۆی گه‌مارۆكان، ئه‌و كه‌رته گرنگه پریشكی په‌ككه‌وتنی به‌رده‌كه‌وێت.
سهركونسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی به تایبه‌ت داوای له ژووره بازرگانییه‌كان و یه‌كێتییه‌كانی هاورده و هه‌نارده و به‌ڵێنده‌ران و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كرد له ڕێگه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و مافه وه‌ربگرنه‌وه كه ئه‌مریكا به هۆی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له هه‌رێمی زه‌وت كردوووه كه له له‌ده‌ستدانی هه‌لی كار و وه‌ستانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و په‌ككه‌وتنی جووڵه‌ی بازرگانی و ئابووری به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت.
له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا شاندێكی كارگێڕی و ئابووری كۆماری ئیسلامیی ئێران كه پێكهاتبوون له ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار و پارێزگاری سنه و بازرگانان و به‌رپرسانی خاڵه سنوورییه‌كان سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانیدا كۆ بوونه‌وه.
له پاش ئه‌نجامدانی سیمینارێكی هاوبه‌ش، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند که پێشنیازیان بۆ شاندی ئێرانی كردوووه ده‌روازه‌ی لاوه‌كی و خاڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێنه‌وه، به‌مه‌ش هه‌لی كار بۆ 100 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێت.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران