ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی له عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی و داوای دەکات بە ئاگابن لەکاتی گەشت کردنیان بۆ عێراق.
کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌كه، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی عێراق له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له شاری به‌غدای پایته‌خت له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانیدا به ناوچه‌ی سه‌وزیشه‌وه، یاریی ئاگرینی زۆر به‌كار ده‌هێنرێت و چه‌كیش به‌كار ده‌هێنرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌سه‌ر داعشدا، 10ی كانوونی یه‌كه‌م پشووی فه‌رمییه. راشیگه‌یاند كه له زۆرێک له ناوچه‌كانی عێراق یاریی ئاگرینی به‌كار ده‌هێنرێت و ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران