نازم ده‌باغ: ئێران به‌رنامه‌ی بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی تێکڕای مه‌رزه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێران دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی پشته به‌رنامه‌ی بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و ئێران هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی ئێران به SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی پشته، به‌رنامه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كانی(سه‌یران به‌ن، كێلێ و ته‌وێڵه)ش هه‌یه.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه ده‌رچوووه و كاره‌كانیان ته‌واو كردوووه به‌ڵام پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، تاوه‌كوو بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزه‌كان جێبه‌جێ بكرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران