دژه تیرۆری عێراق 12 چه‌کداری داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانیان له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا و تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ دوو ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه و توانیوانه 12 چه‌کداری داعش ده‌ستگیر بکه‌ن که ویستوویانه له شاره‌كه چالاکی ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له ڕاگه‌یاندراوێکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که له 26ی مانگی ڕابردوو و تاوه‌کوو ئه‌مشه‌و دوو ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه و له ئۆپه‌راسیۆنی یه‌که‌مدا توانیویانه 7 چه‌کدار و له ئۆپه‌راسیۆنی دووه‌مدا 5 چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیر کردوووه.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه: "به‌پێی زانیارییه‌کانمان ئه‌و چه‌كدارانه ویستوویانه ئارامی شاره‌که تێکبده‌ن و چالاکی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن."
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ماوه‌یێکه چه‌کدارانی داعش جموجۆڵه‌کانی له پارێزگاکانی که‌ركووک و دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین چڕ کردوووه‌ته‌وه و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هاووڵاتییان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران