عێراق به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناوچه زیانلێكه‌وتوووه‌كان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عێراق و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 3 ڕێككه‌وتننامه به به‌ھای 72 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌توووه‌كان واژۆ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فوئاد حسێن وه‌زیری داراییی عێراق، كه به‌وه‌كاله‌ت وه‌زیری پلاندانانیشه ڕایگه‌یاند: عێراق و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 3 ڕێككه‌وتننامه‌یان به به‌ھای 72 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌توووه‌كانی شه‌ڕی داعش واژۆ كرد.
فوئاد حسێن گوتیشی: "ڕێككه‌وتننامه‌كان بواری كه‌رتی نه‌وتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له پاشماوه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌گرێته‌وه."
دوای تێكشكاندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش چه‌ند ئاسته‌نگێک هاتوونه‌ته به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق كه دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانییان به‌ركه‌وتوووه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران