هاوپه‌یمانیی فه‌تح: فه‌یاز کاندیدی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: فالح فه‌یاز کاندیدی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نییه و له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م گۆڕینی ئه‌و کاندیدایه نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن شاکر ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به هه‌واڵده‌ریی "مه‌علوومه"ی وتوووه: فالح فه‌یاز کاندیدی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و کاندیدی فه‌تح نییه هه‌ر بۆیه ئه‌م هاوپه‌یمانییه ئاسته‌نگێک له دیاری کردنی کاندیدێکی دیکه به جێگه‌ی فه‌یاز نابینێت.
ناوبراو گوتیشی: هاوپه‌یمانیی فه‌تح هه‌رگیز به‌شێک له کێشه‌ی سیاسیی ئێستای عێراق نییه به‌ڵکوو ناڕازییان و ڕازییانی کاندیدبوونی فالح فه‌یاز قه‌یرانی سیاسیی وڵاتیان دروست کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران