تورکیا له كه‌ركووک و جه‌رابلۆس په‌یمانگا ده‌كاته‌وه
به‌شی تورکیا- به‌پێی بڕیارێک كه به واژۆی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه له كه‌ركووک و جه‌رابلۆس په‌یمانگا ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا به‌نیازه له که‌رکووکی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان و جه‌رابلۆسی سه‌ر به سووریا دوو په‌یمانگای جیای پیشه‌ییی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی زانسته ته‌ندروستییه‌كان بکاته‌وه.
جێی باسه توركیا له ساڵی 2016ه‌وه به هاوكاریی گرووپه توندڕه‌وه سووریه‌كان ده‌ستی به سه‌ر شاری جه‌رابلۆسدا گرتوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران