عێراق داوای دوو ساڵ مۆڵه‌ت له ئه‌مریکا ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات که پێویستی به دوو ساڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و غازه سروشتییه‌ی ئێران ببێت كه وێستگه‌كانی كاره‌با به گه‌ڕ ده‌خه‌ن هه‌ر بۆیه داوای دوو ساڵ مۆڵه‌ت له ئه‌مریکا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گازی ئێران نه‌کڕێت و پشت به به‌رهه‌می خۆی ببه‌ستێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یان عه‌بدلغه‌نی سه‌رۆكی كۆمپانیای غازی باشوور ئاشكرای كردوووه: پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتاییی ساڵی 2020 به‌رهه‌می غازی سروشتیی عێراق بگاته 1.3 ملیۆن پێ سێجا ئه‌وه‌ش به زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه بۆ 400 هه‌زار پێ سێجای زیاتر له غازی سروشتی به به‌راورد به ئێستا.
سه‌رۆكی كۆمپانیای غازی باشوور ڕوونیشی كرده‌وه: له ئێستادا بڕی غازی به‌رهه‌مهاتووی عێراق به‌شی به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با ناكات بۆیه غاز له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه عێراق پێویستی به 24 مانگه بۆ به‌كارخستنی پرۆژه‌ی نوێی غازی سروشتی.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران