خبر 2018-12-07 15:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی رەتی دەكاتەوە رێگر بێت لە پێدانی پۆستی وەزارەتی داد بە یەكێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی عێراق رەتی كردەوە كە حیزبەكەی ڕێگر بێت لە پێنەدانی پۆستی وەزارەتی داد بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

کوردپرێس:

ڤیان سەبری لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت: "عادل عەبدول مەهدی خۆی كاندیدێكی سەربەخۆ و تەكنۆكراتی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە ئێمەش وەك ڕێزێك‌ و پشتیوانی بۆ حكوومەتەكەی ڕێزی بۆچوونەكەی دەگرین تەنانەت ڕەنگە دەنگیشی پێبدەین، چوونكە عادل عەبدولمەهدی كەسێكی وادیارە بەخەم چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوەیە و ئێمە كاتی خۆی سازشمان لە پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچ بەران كرد هەر لەبەر ئەم هۆكارە، واتە هێندەی چارەسەر كردنی كێشەكان گرنگە هێندە پۆست گرنگ نییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت: "بابەتی سەرۆك كۆمار بەتەنیا پەیوەندی پارتی و یەكێتی تێك نەدا، بەڵكو یەك ڕیزی كوردی تێكدا.لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێك بابەتدا پارتی و یەكێتی یەك هەڵوێست بوون بەتایبەت لەسەر بابەتی دادگای پێداچوونەوە و ناوچە كێشە لەسەرەكان."

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاندبوو، كە پارتی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەیەكێتی بكاتەوەو بۆ ئەوەش رێگرە لەپێدانی پۆستی وەزارەتی داد بەحیزبەكەی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.