پەرلەمانی سوید:
ھێزەكانی سوید لە ھەرێمی كوردستان دەمێننەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانی سوید مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌رله‌مانی سوید بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌تا 19ی دیسێمبه‌ری 2019ی درێژ كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوید، په‌رله‌مانی ئەو وڵاتە له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه هێزه‌كانی له ھەرێمی كوردستان و عێراق بهێڵێته‌وه.
سوید 220 سه‌رباز و راوێژكاری سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كردووه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران