خبر 2018-12-06 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەمار حەكیم كۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی پۆستە وەزارەییەکانی حکوومەتی نوێی عێراق لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی چاکسازی لە ئەنجومەنی نوێنەران باس گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بارەگای رەوتی حیكمەیان كرد لەشاری بەغدا و لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتەكە كۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندیەكانی هەردوولا و چەند پرسێكی گرنگیان كرد لە نێویاندا پرسی تەواو كردنی هەشت وەزارەتە بەتاڵەكەی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی كە بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروها پێوەندییەکانی نێوان گۆڕان و هاوپەیمانیی چاکسازی خرایە بەر باس.

سەرچاوە: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.