سه‌فین دزه‌یی: پشووی ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بیژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه پشووی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی عێراق به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 5ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که ڕۆژی دووشه‌ممه 10-12-2018 ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش له هه‌رێمی کوردستان ناکرێته پشوو.
شایانی باسه؛ حكوومه‌تی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی كانوونی 2018ی وه‌ک ڕۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعشدا ناساند و ئه‌و ڕۆژه‌شی كرده پشووی فه‌رمی.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران