لەبارەی دوبارە ناساندنەوەی کاندیدی وەزارەتەکان هۆشداری بە عەبدولمەهدی دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی سایروون لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی: ئەگەر بێتوو عادل عەبدولمهەدی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆشدا هەمان کاندیدەکانی پێشوو بناسێنێتەوە ئەوا هاوپەیمانیی سایروون ڕێگە بەو کاندیدانە نادات بێنە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە.
کوردپرێس:
ڕەعد مەکسووسی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی "عین العراق نیوز"ی وتووە هەڵوێستی هاوپەیمانیی سایروون لە بەرانبەر مەسەلەی تەواوکردنی کابنەی عەبدولمهەدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایە و دژی چەند کاندیدێکین. هەر بۆیەش ئەگەر بێتوو لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆکەی پەرلەماندا عەبدولمەهدی هەمان کاندیدەکانی پێشوو بناسێنێتەوە هاوپەیمانیی سایروون ڕێگە بە کاندیدەکان نادات بێنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.
مەکسووسی گوتیشی: ئەوەی کە عەبدولمهەدی چەند کاندیدێکی تایبەت بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان دەناسێنێت دەلالەتە لە سەر ئەوەی کۆمەڵێک گوشاری هەرێمی و دەولی هەیە لە سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ناساندنی ئەو کاندیدانە.
بۆچوونی بەکارهێنەران