زێباری له‌باره‌ی شكستهێنانی حكوومه‌تی عێراق هۆشداریی ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌یتوانی ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی نوێی عێراق بدات كه هێشتا وه‌زیریان نییه و شه‌ڕه‌قسه و ئاژاوه له په‌رله‌مان دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه، هوشیار زێباری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه نووسیویه‌تی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی له تێپه‌ڕاندنی هه‌شت وه‌زیری نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی شكستی هێنا و نه‌یتوانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات، هۆكاره‌كه‌شی خراپی پلاندانان و به‌دینه‌هاتنی ته‌وافوقی سیاسی پێویست بوووه پێش ئه‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت."
زێباری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "جه‌مسه‌ربه‌ندی توندی سیاسیی شیعه‌كان و قووڵی قه‌یرانه‌كان و له‌رزۆكی پاڵپشتیی سیاسیی كوتله‌كان بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به‌ره‌و ئاراسته‌ی شكستهێنانی حكوومه‌تی ئێستا ده‌ڕوات و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و وڵاته."
ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی داوه كه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ڕووی دا گولـله‌ی ئاگاداركردنه‌وه و په‌یامێكی نیگه‌رانكه‌ره و له داهاتوودا گه‌وره‌تر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران