چاودێری گومرگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا:
ڕێژەی ناردنکاری لە ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە سەدا 105 زیادی کردووە
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- چاودێری گومرگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتوویەتی ڕێژەی ناردنکاری لە ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە سەدا 105 زیادی کردووە.
کوردپرێس:
ئەحمەد برکابیان لەو باریەوە وتوویەتی لە ماوەی 8 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی هەتاویدا کۆی ئەو بەرهەمانەی لە ئازەبایجانی ڕۆژئاواوە هەناردە کراون بڕی 645 ملوێن دۆلاریان تێپەڕاندووە و لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی پار بڕی 105 لە سەد هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.
ناوبراو گوتیشی کاڵای نێردراوی لە سنوورەکانی ئازەبایجانی ڕۆژئاواوە کاڵای نانەوتی بوون و بەرەو پێنج وڵاتی عێراق و تورکیا و ئازەربایجان و ئەفغانستان و گورجستان هەناردە کراون.
چاودێر خاڵە گورگییەکانی پارێزگای ئازەبایجانی ڕۆژئاوا زیادی کرد: زۆرینەی کاڵا نێردراوەکان بریتی بوون لە: خواردەمەنیی وشک و بەتایبەت خورما، ڕووکێشی سووک و هەمووجۆرە "کەف­پۆش" و گوریس و کێبڵ.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران