خبر 2018-12-04 13:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په:

دروست کردنی بنکەی چاودێری لە سنووری تورکیا-سووریا لە لایەن ئەمریکاوە نانەجیبییە

بەشی تورکیا- ده‌وله‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌ لە وتەکەنیدا ئاماژەی دا بە دامەزراندنی بنکەی چاودێریی سەربازی لە سنووری تورکیا و سووریا لە لایەن ئەمریکاوە و ڕایگەیاند: ئەو هەوڵەی ئەمریکا نانەجیبییێکی تەواوە.

بەپێی هەواڵی کوردپێس، ‌ ده‌وله‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌ ڕایگەیاند: دروست کردنی بنکەی چاودێری لە سنووری تورکیا-سووریا لە لایەن ئەمریکاوە نانەجیبییە، ئەمریکا بۆ پاراستنی چ کەسانێک هەمبەر چ کەسانێکەوە بنکەی چاودێری دادەمەزرێنێت؟

ناوبراو درێژەی دا بە هیچ جۆرێک ناتوانین قبووڵ بکەین کە ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی ئێمە بۆ پاراستنی YPG/PKK بنکەی چاودێری دروست دەکات. شەراکەتی تورکیا و ئەمریکا هەندێک بەرپرسیارێتی هەیە. ئەمریکا بە بێ ئاوڕدانەوە لە بەرپرسیارێتییەکان پاڵی داوەتە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

ده‌وله‌ت باخچه‌لی زیادی کرد وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە بنکەکان بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ مەترسییەکانی سەر تورکیا دادەمەزرێنین، ئەوە درۆیێکی زۆر زلە، تورکیا ئەونە توانای هەیە کە بۆ چاودێری پێویستی بەکەس نەبێت. تا ئەو کاتەی ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە خەیانەتکارەکان پاکسازی نەکرێت واز ناهێنین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ینی شەفەق

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.