به‌شیر حه‌داد: كار له‌سه‌ر زیادكردنی بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا ده‌كه‌ین
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پشكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌ک فراكسیۆنه كوردییه‌كان كار له‌سه‌ر زیادكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌شیر حه‌داد دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه كۆ بوووه‌وه له میانی كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: کار له‌سه‌ر زیادکردنی بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 59 تێبینی له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی دارایی دراوه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه و 9 خاڵی تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه پێویسته به‌شه‌پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق بكرێته 17% و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شی پارێزگای دهۆک زیاد بكرێت چوونكه ژماره‌یێكی زۆر ئاواره‌ی لێ نیشته‌جێیه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران