په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی بونیادنانه‌وه:
یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی لێده‌که‌وێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیی بونیادنانه‌وه داوا له سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌كات په‌له بكات له ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى چوونکه یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی کابینه‌که‌ی هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ به‌دواوه ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نسوور به‌عیجى له به‌یاننامه‌یێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه: ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران نه‌چێته په‌رله‌مان و كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون پێشكه‌ش نه‌كات، ئه‌وا متمانه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش له‌ده‌ست ده‌دات و ڕووخان و هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌عیجی داوا له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به‌رپرسیارێتى ته‌واو له ئه‌ستۆ بگرێت و ڕێگه نه‌دات هیچ گوشارێک كاریگه‌رى تێبكات بۆیه ده‌بێت بچێته په‌رله‌مان و كابینه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران