خبر 2018-12-02 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێم کوردستان- سەرکۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر دواپێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد و هەردوو لا جەختیان کردەوە لە زەروورەتی پێکەوە کاردن بۆ پشتگیری­کردنی پێکهێنانی حکوومەت.

کوردپرێس:

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لە بەغداد چاوی کەوت بە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و گرنگترین گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کرا بە تایبەتی پێکهاتەی وەزارەتەکانی حکوومەت.

هاوکات بایەخی تەواوکردنی کابینەی حکوومەت و دەستنیشان­کردنی وەزیرەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و پیشەیی دووپات کرایەوە و بەپێویست زانرا بۆ بەئاکام گەیشتنی ئەو ئامانجە ھەوڵەکان یەک بخرێن، داواش کرا هێزە سیاسییەکان پشتیوانیی حکومەت و بەرنامەکەی بکەن لە پێناوی خزمەت­کردنی هاووڵاتییاندا.

لە میانەی گفتوگۆکانیاندا لەو دیدارە دووقۆڵییەدا بەرهەم ساڵح پێویستیی کارکردنی هاوبەشی دووپات کردەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییان و کارکردن بۆ باشکردنی باری ئابووری لە وڵاتدا، ئاماژەی کرد بەوەى هەموو لایەنەکان لەبەردەم لێپرسراویەتییێکی هاوبەشدان بۆ بووژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی و بەرزکردنەوەی ئاستی راپەڕاندنی کاروباری حکوومی.

لای خۆیەوە حەیدەر عەبادی ئاماژەی کرد بۆ گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان و دۆزینەی میکانیزمێکی هاوبەش لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکوومەت، ھەروەھا بایەخی لابردنی کۆسپەکانی بەردەم بە ئاکام گەیاندنی ئەم ئەرکە نیشتمانییەی خستە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.