وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک: شوناسی که‌رکووک عێراقییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی پارێزگای که‌رکووک کاردانه‌وه به لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له پارێزگای که‌رکووک به شوناسی کوردستانییه‌وه پیشان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یێنێت: شوناسی که‌رکووک هه‌میشه به پاراستنی مافی ئیتنیکهکانییهوه عێراقی بوووه و ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاتم تائی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی پارێزگای که‌رکووک به هه‌واڵده‌ریی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاندوووه: تێکڕای به‌ڵگه فه‌رمی و مێژوویییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر عێراقی بوونی شوناسی که‌رکووک به پاراستنی مافی تێکڕای ئیتنیکه‌کان ده‌کاته‌وه و ئه‌و پارێزگایه بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان هێشتاکه وه‌ک پارێزگایێکی عێراقی ده‌مێنێته‌وه.
شایانی باسه؛ پێشتر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ولێردا ڕایگه‌یاندبوو که ده‌بێ پارێزگای که‌رکووک به شوناسی کوردستانییه‌وه ببێته نموونه‌یێک بۆ پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران