هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی عێراق دێته ده‌نگ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و ده‌ستێوه‌ردانی واشنتۆن له پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته هۆشداری ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحسێن زیرجاوی به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه: ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ماوه‌یێکی زۆری خایاندوووه و ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرای واشنتۆن له کاروباری ناوخۆی عێراق کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی گشتیی ئه‌م وڵاته داده‌نێت.
ناوبراو هۆکاری ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له کاروباری عێراق به ناکۆکییه ناوخۆیییه‌کانی ئه‌و وڵاته وه‌سف ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران