خبر 2018-11-29 12:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا پێشوازی لە بڕیارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی دەکات

بەشی تورکیا- هاکان کاراجای، کۆنسوڵى گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پێشوازی لە بڕیارەکەی یەکێتی دەکەن بۆ داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر، هاکان کاراجای گوتی "بێگومان ئەو هەنگاوەی یەکێتی ناویەتی، وەک هەنگاوێک دەبینین کە بە ئاراستەیێکی راستدا نراوە. بەڵام لەبارەی هۆکارەکانی ئەم بڕیارەوە، دەبێت ئەو پشتگوێ نەخەین کە ئەوە رێکخراوێكی تیرۆریستییە، تەڤگەری ئازادی و رێکخراوەکانی دیکە کە بەردەوامی ئەوانن، درێژەپێدەری رێکخراوی تیرۆسیتین".

کۆنسوڵى تورکیا لە هەرێمی کوردستان راشیگەیاندک "بەشێوەیێکی سرووشتی کاتێک ئەم کێشەیەی تیرۆر چارەسەرکرا، ئەوە پاڵپشتییێکی ئەرێنی دەبێت بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. بەڵام وەک ئەوەی ئاماژەم پێدا، نابێ ئەوە لەپێشچاو نەگیرێت کە تەڤگەری ئازادی و پەکەکە و پاشکۆکانی، هەموویان رێکخراوی تیرۆریستین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.