ئه‌ردۆغان: له ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌م
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی تشرینی دووهه‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتین به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه له بۆینس ئایریس پایتەختی ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه ده‌چێت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
ئه‌ردۆغان ئاشکرای کرد که له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى 20 له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆ ده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا باسى ڕه‌وشى مه‌نبه‌ج ده‌کات.
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی S-400 ڕایگه‌یاند که له كۆتايیى 2019دا سيسته‌مى به‌رگریی مووشه‌كى S-400 به دراوى خۆمان دهكڕين.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا تاوتوێی ڕه‌وشی ئیدلبیان كردوووه و گوتی: "هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری به‌رگریمان و سه‌رۆكی میت له مۆسكۆ بوون و له‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئه‌وێوه به تێروته‌سه‌لی دوان كه ده‌كرێت چی بكرێت له‌وێ. له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه دواین. به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته مه‌نبه‌جه و خوا یار بێت له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له ئه‌رجه‌نتین كۆ ده‌بینه‌وه و به وردی له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن. له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بوو بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران