خبر 2018-11-29 11:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوار بنکه‌ی داعش له‌ که‌رکووک ئاشکرا کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ده‌ڵێت: چوار بنکه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ پارێزگای که‌رکووک ئاشکرا کران و وێران کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووهه‌می 2018 فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌ ئاشکراکردنی 4 بنکه‌ی داعش له‌ که‌رکووک کردوووه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: چوار بنکه‌که‌ی داعش که‌وتبوونه‌ هه‌ر چوار گوندی سه‌غیره‌ی خواروو، ئه‌لخانی، ئه‌لعوه‌یفیات و قه‌بزوعه‌ له‌ سنووری شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک.

پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ هێزه‌کانیان توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌ سه‌ر که‌لوپه‌له‌کانی ئه‌و بنکانه‌ی داعشدا و وێرانی بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.