خبر 2018-11-28 15:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی وەتەنییە:

بەشێک لە هاوپەیمانیی چاکسازی هەوڵ بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی وەتەنییە ڕایگەیاند: بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی نێو هاوپەیمانیی چاکسازی هەوڵ بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامد مەتڵەک لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی « عین العراق نیوز»دا وتیشی: هەوڵەکانی هاوپەیمانیی چاکسازی بۆ وەدەست هێنانی ئەو پۆستە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوا دەخات.

ناوبراو وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هاوپەیمانیی وەتەنیە ئێستاش مکووڕە لەسەر وەدەستەوە گرتنی وەزارەتی بەرگریی عێراق زیادی کرد: هاوپەیمانیی چاکسازی قەناعەت بە پۆستی وەزارەتی ناخۆ ناکات و داوای پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.