عادل عه‌بدولمه‌هدى: ناوچه‌ى سه‌وز به ڕووى هاووڵاتییاندا ده‌که‌ینه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی تشرینی دووهه‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌یدا هۆشداریی دا له جموجۆڵه‌کانى چه‌کدارانى داعش له نه‌ینه‌وا و ناوچه‌کانى ڕۆژئاواى عێراق.
ناوبراو له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کانیان بۆ ته‌واوکردنى کابینه‌ى نوێى حکومه‌ت گوتیشی: "دوای وه‌رگرتنی سیڤی کاندیده‌کان، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانی‌ترى کابینه‌ی حکوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت".
شایانی باسه؛ له ئێستادا به‌هۆى ناکۆکى نێوان کوتله سیاسییه‌کانى عێراقه‌وه 8 پۆستى وه‌زاره‌ته‌کانى حکوومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له کۆى 14 وه‌زاره‌ت یه‌کلا نه‌کراونه‌ته‌وه وه‌ک سێشه‌ممه‌ى داهاتووش دانراوه تا په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه بدات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران