خبر 2018-11-28 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جادەی دێلوڕان تا مێهران دەکرێتە جووت ساید

بەشی ئیلام- قایمقامی شاری دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام دەڵێت: جادەی نێوان مێهران بۆ دێلوڕان تا ساڵی 1400ی هەتاوی دەکرێتە جووت ساید.

کوردپرێس:

سەید حوسێن عەلی مووسەوی قایمقامی شاری دیلوڕان لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی جووت ساید کردنی جادەی نێوان دێلوڕان بۆ مێهران دەستی پێکردووە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 1400 ئەو پڕۆژەیە کۆتایی بێت.

ناوبراو گوتیشی جادەی نێوان مێهران بۆ دیلوڕان یەک جادە هەرەگرینگەکان ئەوەش لەبەر ئەوەی ساڵانە زیارەتکار و گەشتیارێکی ئیجگار زۆر لەو میحوەرەوە بەرەو عێراق و شوێنە پیرۆزەکانی ئەو وڵاتە سەفەر دەکەن.

قایمقامی شاری دێلوڕان زیادیشی کرد: قۆناغی یەکەمی جادە جووت سایدەکە ئامادە کراوە و بۆ تەواو کردنی قۆناغی دووهەمی ئەو پڕۆژەیە بڕی 40 ملیار تمەن پارە تەرخان کراوە کە درێژاییی ئەو قۆناغە دەگاتە 20 کیلۆمەتر جادەی جووت ساید.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.