داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق گه‌یشته نزیكه‌ی 8 ملیار دۆلار
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئاشكرا كرد كه داهاته‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی تشرینی دووهه‌می 2018 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد که مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو عێراق 107 ملیۆن و 821 هه‌زار و 261 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردوووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌شڵێت: داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌م حه‌وت ملیار و 908 ملیۆن و 496 هه‌زار دۆلار بوووه كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به‌رامبه‌ر بوووه به 73 دۆلار.
ناوبراو گوتیشی: به‌راورد به مانگی ئهیلوول، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌رزتر بوووه‌ته‌وه كه له ئه‌یلوولدا 106 ملیۆن و 795 هه‌زار و 22 به‌رمیل بوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران