هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا: په‌رله‌مانی عێراق فالح فه‌یاز وه‌کوو وه‌زیری ناوخۆی وڵات هه‌ڵده‌بژێرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێدانی ده‌نگی متمانه‌ی په‌رله‌مان به فالح فه‌یاز ده‌کاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئینتسار عه‌لی به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "به‌غداد ئه‌لیه‌ومی" ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ده‌نگی متمانه به دیکه‌ی وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات له‌وان فالح فه‌یاز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که ژماره‌یێک له‌و کاندیدانه‌ی که ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کان تۆمار کردوووه به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌بژێردرێن و گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هاوپه‌یمانیی سائیروون ده‌نگی متمانه به فالح فه‌یاز وه‌ک وه‌زیری ناوخۆی وڵات ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران