سوننه‌كان 28 كه‌س بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی عێراق كاندید ده‌که‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتار له لیستی میحوه‌ری وه‌ته‌نی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که 28 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه سوننه‌كانه‌وه كاندید كراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالیح عیساوی ده‌ڵێت: لایه‌نه سوننه‌كان 28 که‌سیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگریی عێراق کاندید کردوووه و ناوی ئه‌و 28 كاندیده‌یان داوه‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی بیداته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كردوووه که به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ئه‌و ژماره كاندیده‌یان پێشكه‌ش كردوووه كه ئه‌وه‌شی به كێشه ناو بردوووه.
پۆستی وه‌زیری به‌رگری پشكی سوننه‌كانه له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه یه‌كێكه له‌و پۆستانه‌ی زۆرترین كێشه‌ی له‌سه‌ره و به‌هۆی كێشه‌كانیش نه‌توانراوه ئه‌و پۆسته تا ئێستا پڕ بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران