لە نه‌ینه‌وا 13 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند له میانی زنجیره‌یێک هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا كه له ژماره‌یێک گوند و ناحیه‌ی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجام دراون، 13 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا روكن حه‌مه‌د نامس جبوری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند هێزێكی فه‌وجی دووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا سه‌ربه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به هاوكاریی هێزێكی هه‌واڵگریی نیشتمانی و پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی، 13 چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
حه‌مه‌د نامس جبوری وتیشی: "ئه‌و چه‌كدارانه له میانی زنجیره‌یێک هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا كه له ژماره‌یێک گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی به‌شی چه‌پ و راستی شاری مووسڵ هه‌روه‌ها له گونده‌كانی حلیله، تهمارات و مه‌زره‌عه رۆژئاوای شاره‌كه ئه‌نجام دران، ده‌ستگیر كراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران