سبەینێ پەرلەمانی عێراق لەسەر تەواو کردنی کابینەکەی عەبدولمەهدی دەنگ دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبەینێ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ تەواو کردنی کابینەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە و دەنگدان ئەنجام دددات لەسەر تەواو کردنی ئەو هەشت وەزارەتەی کە ماوە تا ئێستا پڕ بکرێتەوە.
کوردپرێس: بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، کارنامەی سبەینێی کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە تەواو کردنی کابینەی حکوومەت کە بەهۆی تەواو نەکردنیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیێکی زۆری هێز و لایەنە سیاسییەکان بووەتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ناو پەرلەمانی عێراق تا ئێستا ٨ وەزارەت ماوە لە کابینەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی پڕ بکرێتەوە، لە دیارترینیان وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییە.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران