ھه‌سه‌ده چه‌ند ناوچه‌یێكی دیکە لەدەستی داعش ڕزگار دەکات
بەشی سووریا- هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا له رۆژهه‌ڵاتی سووریا چه‌ند ناوچه‌یێكیان له تیرۆرستانی داعش پاك كردوه‌ته‌وه و چه‌ندین تیرۆرستیشیان كوشتووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات و تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی فوڕات روویداوه و ژماره‌یێک تیرۆرستی داعش كوژراون.
روونیشی كرده‌وه، ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌ده‌ستیان دابوو.
له‌لایێكی تریشه‌وه، كۆلۆنێل شۆ ریان وته‌بێژی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات پێشڕه‌ویی به‌رچاویان كردووه و سوپای عێراقیش كۆنتڕۆڵی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵاتی كردووه به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له دزه‌كردنی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران