خبر 2018-11-25 11:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی بارزانی لە بەغدا مەسەلەی بودجەی هەرێم بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی سەرۆکی حیزبەکەی لە سەردانەکەی ئەم دوایییەی خۆی بۆ بەغدا پرسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی خستۆتە سەرووی تەوەرەکانی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.

کوردپرێس:

ئەحمەد سەفار ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارەکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا تەرکیزی کردۆتە سەر زەروورەتی زیاد کردنی شایستەدارایییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2019ی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: وتەکانی بارزانی ئەوەی لێ دەردەکەوێت کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق وەکوو ساڵانی ڕابردوو نابێت و ئەو بەشە بودجەیە زیاد دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.